کۆندرا و پرۆژەی شیکاریی هەستی
کۆندرا و پرۆژەی شیکاریی هەستی
زاراوەکانی پەستی، ئێرەیی بردن، خراپ لێک تێگەیشتن، ئەوین، بێزاری، پەشیمانی و...، هەموویان لەخۆگری چەمکگەلێکی دەرهەستی ئەوتۆن کە لە پێوەندییان لەگەڵ مرۆڤ و هەروەها لە ناوپرۆسەی هاوپێوەندی مرۆڤ لەگەل هاورەگەزه‌کانی خۆی و لەگەڵ سروشت، رۆحیان وەبەردێ. بەڵام شێوەی کاری تایبەتی کۆندرا لە رۆمان نووسیی دا بریتی یە لە گۆڕینی "شرۆڤەکردنی هەست و ئیحساسەکان" بە "شرۆڤەکردنی بارودۆخەکان"ی پێوەندیدار بە ئینسان. به ده‌ربڕینێکی تر، کۆندرا به گوێره‌ی ئاراسته‌یه‌کی دراماتیک له ڕێگای خولقاندنی دۆخ و هه‌ڵکه‌وتی تازه و تێوه‌گلاندنی مرۆڤ له‌ناو ئه‌و دۆخه تێکچندراوانه‌وه، هه‌وڵی که‌شفی هه‌ست و چینه ژێرینه‌کانی ده‌روونی ئه‌و مرۆڤانه ده‌دا.
+ نوشته شده در دوشنبه بیست و پنجم دی ۱۳۹۱ ساعت 22:41 توسط خێوه‌ت
|
خێوه‌ت وێبلاگێکی دوو زمانه‌ی کوردی و فارسی یه. ئامانجه سه‌ره‌کییه‌که‌ی توێژینه‌وه‌ی هزر و ئه‌ده‌بی هاوچه‌رخه. ئه‌م خێوه‌ته له هۆبه و هه‌واری سازگاری بیر و ئه‌ندێشه‌ی کوردی‌دا هه‌ڵدراوه.له‌م خێوهتهدا گرینگیی به بابه‌تی پێوه‌ندیدار به ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی و زمانه‌وانی و فه‌لسه‌فه ده‌درێ. خێوه‌ت هێمایێکه بۆ کۆچ کردن؛ کۆچ کردنی به‌رده‌وام له هه‌رێمێکی تێفکرینهوه بۆ هه‌رێمێکی تر.به‌رده‌نگی خێوه‌ت هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ن که له جوغڕافیای هه‌راوی تێفکریندا خۆیان به ههوارچی ده‌زانن نه‌ک به پهیکهرهیێکی چه‌قیو.