ئه‌و ڕێبواره‌ی به‌دوای ناوی خۆی‌دا وێڵ بوو
ئه‌و ڕێبواره‌ی به‌دوای ناوی خۆی‌دا وێڵ بوو
خوێندنه‌وه‌ی ڕۆمانی کۆچی هه‌وره‌تریشقه‌ی مسته‌فا شێخه
مه‌نتیقی ڕۆمان مه‌نتیقی تێکچندراوی و چه‌ندتوێژ بوونه. مه‌نتیقی ڕۆمان مه‌نتیقی ساده‌یی و ڕه‌وان بوونیشه. ئایا ئه‌م ڕسته به‌ڕواڵه‌ت ناته‌بایانه یه‌ک ده‌گرنه‌وه و پێکه‌وه کۆ ده‌بنه‌وه؟ یان ناچاره‌کی ده‌بێ یه‌کیان وه‌خۆ بکه‌ین و یه‌کیان وه‌لا بنێین؟ تێفکرینی تێکچندراو ڕێگای ئه‌وه‌مان پێ ده‌دا ئه‌م دوو ڕسته ناته‌بایه له هه‌ناوی بۆچوونێکی تێک‌هه‌ڵشێلدراوی په‌رداخ‌کراودا جێگیر بکه‌ین و حه‌قی هه‌ر کامه‌یان له جێگای خۆی‌دا و به‌گوێره‌ی پێویستی بده‌ین.
+ نوشته شده در جمعه یازدهم مهر ۱۳۹۳ ساعت 11:35 توسط خێوه‌ت
|
خێوه‌ت وێبلاگێکی دوو زمانه‌ی کوردی و فارسی یه. ئامانجه سه‌ره‌کییه‌که‌ی توێژینه‌وه‌ی هزر و ئه‌ده‌بی هاوچه‌رخه. ئه‌م خێوه‌ته له هۆبه و هه‌واری سازگاری بیر و ئه‌ندێشه‌ی کوردی‌دا هه‌ڵدراوه.له‌م خێوهتهدا گرینگیی به بابه‌تی پێوه‌ندیدار به ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی و زمانه‌وانی و فه‌لسه‌فه ده‌درێ. خێوه‌ت هێمایێکه بۆ کۆچ کردن؛ کۆچ کردنی به‌رده‌وام له هه‌رێمێکی تێفکرینهوه بۆ هه‌رێمێکی تر.به‌رده‌نگی خێوه‌ت هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ن که له جوغڕافیای هه‌راوی تێفکریندا خۆیان به ههوارچی ده‌زانن نه‌ک به پهیکهرهیێکی چه‌قیو.