سیاسه‌تی سه‌رشه‌قام و ئه‌کادیمی ئێرانی
سیاسه‌تی سه‌رشه‌قام و ئه‌کادیمی ئێرانی
ڕوانینێک بۆ شێوازه‌کانی خۆده‌ربڕین له‌ناو خوێندکارانی ئێرانی‌دا

دکتور مه‌قسوود فه‌راسه‌تخاه
ژیانی خوێندکاری هه‌ڵگری که‌شێک له ئه‌زموونه ژیاوه‌کانی خوێندکاران له خولی خوێندنی زانستگادایه و لایه‌نی جۆراوجۆری فێرخوازی، فیکری، زانستی، وه‌رزشی، پیشه‌یی، سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی، هونه‌ری و خه‌وگه‌یی له‌خۆی ده‌گرێ. ئه‌م جۆره ژیانه سروشتێکی سه‌رووـ ده‌رسی هه‌یه واته ئه‌گه‌رچی چالاکیی ڕه‌سمی‌ی پێوه‌ندیدار به کاروباری خوێندن و فێرخوازیش ده‌گرێته‌وه به‌ڵام بارته‌قای ئه‌م کاروباره‌ش به‌رته‌سک نابێته‌وه و کۆمه‌ڵێک چالاکی و هه‌ڵسووڕانی فه‌وقی به‌رنامه و کلووپ و تیم و ده‌مه‌ته‌قه و کۆڕوکۆمه‌ڵ و هاوپێوه‌ندیی خوێندکاری له ناوه‌وه یا ده‌ره‌وه‌ی زانستگاش له‌خۆی ده‌گرێ.
+ نوشته شده در جمعه پانزدهم آذر ۱۳۹۲ ساعت 10:55 توسط خێوه‌ت
|
خێوه‌ت وێبلاگێکی دوو زمانه‌ی کوردی و فارسی یه. ئامانجه سه‌ره‌کییه‌که‌ی توێژینه‌وه‌ی هزر و ئه‌ده‌بی هاوچه‌رخه. ئه‌م خێوه‌ته له هۆبه و هه‌واری سازگاری بیر و ئه‌ندێشه‌ی کوردی‌دا هه‌ڵدراوه.له‌م خێوهتهدا گرینگیی به بابه‌تی پێوه‌ندیدار به ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی و زمانه‌وانی و فه‌لسه‌فه ده‌درێ. خێوه‌ت هێمایێکه بۆ کۆچ کردن؛ کۆچ کردنی به‌رده‌وام له هه‌رێمێکی تێفکرینهوه بۆ هه‌رێمێکی تر.به‌رده‌نگی خێوه‌ت هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ن که له جوغڕافیای هه‌راوی تێفکریندا خۆیان به ههوارچی ده‌زانن نه‌ک به پهیکهرهیێکی چه‌قیو.