تیپ‌ناسیی ڕووناکبیرانی ئێرانی
تیپ‌ناسیی ڕووناکبیرانی ئێرانی
به گوێره‌ی پێوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ڵات‌دا
دکتور مه‌قسوود فه‌راسه‌تخاه
به‌ر له ده‌ست‌پێ‌کردنی باسه‌که، نووسه‌ر به پێویستی ده‌زانێ وردکه تێگه‌یشتنی خۆی له دوو وشه‌ی سه‌ره‌کیی ئه‌م نووسراوه‌یه به کورتی ده‌رببڕێ. ئه‌م وشانه برێتین له: 1ـ ڕووناک‌بیری 2ـ ده‌سته‌ڵات
ڕووناک‌بیری له مانای تایبه‌ت‌دا برێتی‌یه له به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌گرانه له‌گه‌ڵ دۆخه پرۆبلماتیکه ئینسانییه‌کان‌دا. ئه‌م به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه‌یه به ته‌عبیری ئیدوارد سه‌عید، خاوه‌نی سروشتێکی ناڕه‌سمی و ئاماتۆری‌یه. خۆزیا بکرابایه له‌جیاتی قسه کردن له هه‌ندێک که‌س که له پێگه‌ی نه‌گۆڕی ڕووناکبیردا جێگیر ده‌بن، قسه له کرده‌ی ڕووناکبیرانه‌ی ئه‌م‌و‌ئه‌و له دۆخی دیاری‌کراو‌دا کرابایه. له‌ناو هه‌موو پیشه‌یه‌ک‌دا وا هه‌یه دۆخی ئه‌وتۆ هه‌ڵکه‌وێ که که‌سانێکی سه‌ر به‌م پیشه‌یه، کرده‌یه‌کی ڕووناکبیرانه به ئه‌نجام بگه‌یێنن.
خێوه‌ت وێبلاگێکی دوو زمانه‌ی کوردی و فارسی یه. ئامانجه سه‌ره‌کییه‌که‌ی توێژینه‌وه‌ی هزر و ئه‌ده‌بی هاوچه‌رخه. ئه‌م خێوه‌ته له هۆبه و هه‌واری سازگاری بیر و ئه‌ندێشه‌ی کوردی‌دا هه‌ڵدراوه.له‌م خێوهتهدا گرینگیی به بابه‌تی پێوه‌ندیدار به ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی و زمانه‌وانی و فه‌لسه‌فه ده‌درێ. خێوه‌ت هێمایێکه بۆ کۆچ کردن؛ کۆچ کردنی به‌رده‌وام له هه‌رێمێکی تێفکرینهوه بۆ هه‌رێمێکی تر.به‌رده‌نگی خێوه‌ت هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ن که له جوغڕافیای هه‌راوی تێفکریندا خۆیان به ههوارچی ده‌زانن نه‌ک به پهیکهرهیێکی چه‌قیو.