نێوان‌ده‌قێتی له‌به‌ر تیشکی ڕاڤه‌یه‌کی نوێ
تیۆریی نێوان‌ده‌قێتی له‌به‌ر تیشکی ڕاڤه‌یه‌کی نوێ
باختین له ده‌لاقه‌ی نیگای پۆپێره‌وه
پێشکه‌ش به پیری شێعر و ڕه‌خنه: حه‌مه‌ساڵح سووزه‌نی
تیۆریی نێوان‌ده‌قێتی له‌و ده‌گمه‌ن تیۆرییانه‌یه که له‌ناو زۆربه‌ی قوتابخانه‌کانی ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی به هه‌موو جۆراوجۆری و ناکۆکییانه‌وه، کۆده‌نگییه‌کی ڕێژه‌یی له‌باره‌ی‌دا هه‌یه. ڕه‌خنه‌گری پێکهاته‌خواز، خوێندنه‌وه‌ی خۆی له‌م تیۆرییه هه‌یه و ڕه‌خنه‌گری پێکهاته‌شکێنیش تێگه‌یشتنی خۆی لێ هه‌یه. بیرمه‌ندی مۆدێرن ددانی خێری پێ‌دا ده‌هێنێ، نووسه‌ری پۆست‌مۆدێرنیش وه‌باڵی بۆ ده‌کێشێ. زۆریه‌ک له‌و ڕه‌خنه‌گرانه‌ی پێک‌هاتنیان له‌سه‌ر گه‌لێک له بنه‌ماکانی ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی ئا‌سته‌مه، له‌حاست تیۆری نێوان‌ده‌قێتی ـ لانی که‌م له‌باره‌ی بنه‌ما گشتییه‌کانی ئه‌م تیۆرییه‌دا ـ ده‌توانن بگه‌ن به ڕێک‌که‌وتنێکی ڕێژه‌یی.
خێوه‌ت وێبلاگێکی دوو زمانه‌ی کوردی و فارسی یه. ئامانجه سه‌ره‌کییه‌که‌ی توێژینه‌وه‌ی هزر و ئه‌ده‌بی هاوچه‌رخه. ئه‌م خێوه‌ته له هۆبه و هه‌واری سازگاری بیر و ئه‌ندێشه‌ی کوردی‌دا هه‌ڵدراوه.له‌م خێوهتهدا گرینگیی به بابه‌تی پێوه‌ندیدار به ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی و زمانه‌وانی و فه‌لسه‌فه ده‌درێ. خێوه‌ت هێمایێکه بۆ کۆچ کردن؛ کۆچ کردنی به‌رده‌وام له هه‌رێمێکی تێفکرینهوه بۆ هه‌رێمێکی تر.به‌رده‌نگی خێوه‌ت هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ن که له جوغڕافیای هه‌راوی تێفکریندا خۆیان به ههوارچی ده‌زانن نه‌ک به پهیکهرهیێکی چه‌قیو.