نهێنییه‌کانی گێڕانه‌وه
نهێنییه‌کانی گێڕانه‌وه
فه‌لسه‌فه‌ی گێڕانه‌وه له ڕوانگه‌ی عه‌باس مه‌عرووفییه‌وه ـ زنجیره‌ی سێیه‌م

ئه‌م جیهانه‌ی تێی‌دا ده‌ژین له ڕووداوان ئاخندراوه. هه‌رچی ڕۆژه و هه‌رچی ساته ڕووداوێک به لامان‌دا تێ‌ده‌په‌ڕێ؛ یا با بڵێین ئێمه به‌لای رووداوان‌دا تێ‌ده‌په‌ڕین. نووسه‌ر ناتوانێ سووک و هاسان به‌لای رووداو‌دا تێ‌بپه‌ڕێ. هه‌سته پۆلیسییه‌که‌ی هه‌ڵیده‌پێچێ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌کی سه‌رپێییش بێ، سه‌ره‌ده‌ره‌یه‌ک له ڕووداوه‌که ده‌ر بکا یا ئه‌گه‌ر بۆی هه‌ڵسووڕا له بنج‌وبناوانی بابه‌ته‌که بکۆڵێته‌وه. ئه‌مه‌ش هه‌ر به‌ته‌نیا بۆ دۆزینه‌وه‌ی بابه‌تی نووسین نییه. به‌ڵکوو له هه‌ستێکی پرسۆکانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر چاو و گوێی نووسه‌ریش له ڕووداوان ئاخندرابێ، دیسان نووسه‌ر بۆن به ڕووداوانه‌وه ده‌کا و شوێنیان هه‌ڵده‌گرێ و به ته‌ماڵیان هه‌ڵده‌نێ. با بزانین ئه‌وه‌ی له ڕووداوێک‌دا گرینگه چی‌یه؟
خێوه‌ت وێبلاگێکی دوو زمانه‌ی کوردی و فارسی یه. ئامانجه سه‌ره‌کییه‌که‌ی توێژینه‌وه‌ی هزر و ئه‌ده‌بی هاوچه‌رخه. ئه‌م خێوه‌ته له هۆبه و هه‌واری سازگاری بیر و ئه‌ندێشه‌ی کوردی‌دا هه‌ڵدراوه.له‌م خێوهتهدا گرینگیی به بابه‌تی پێوه‌ندیدار به ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی و زمانه‌وانی و فه‌لسه‌فه ده‌درێ. خێوه‌ت هێمایێکه بۆ کۆچ کردن؛ کۆچ کردنی به‌رده‌وام له هه‌رێمێکی تێفکرینهوه بۆ هه‌رێمێکی تر.به‌رده‌نگی خێوه‌ت هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ن که له جوغڕافیای هه‌راوی تێفکریندا خۆیان به ههوارچی ده‌زانن نه‌ک به پهیکهرهیێکی چه‌قیو.