بەیتی کوردی لە خوێندنەوەیەکی بەراوردکارانە، به‌شی کۆتایی

 

بەیتی کوردی لە خوێندنەوەیەکی بەراوردکارانە لەگەڵ ئەدەبی کلاسیک‌دا

به‌شی کۆتایی

بەر لەوەی بپه‌رژێینە سەر چۆنیەتی وەدی هاتنی ئاڵ و گۆڕ لە فۆرمی بەربڵاوی بەیتی کوردی دا، با بە شێوەیەکی بەراوردکارانە، ئاوڕ لە بەستێنی ئەدەبی کلاسیک بدەینەوە و قسە لە سەر قالبێکی شێعری کلاسیک بکەین کە لکی چکۆڵەتری لێ بووه‌تەوە و دواتر ئەم لکە وەکوو قالبێکی تازە لە بەستێنی ئەدەبی کلاسیک‌دا بەڕەسمی ناسراوە، ڕووداوێک کە لە بەستێنی بەیتی کوردیش دا ڕووی داوە بەڵام زۆرکەم ئاوڕی زانستی لێ دراوەتەوە.

 

ادامه نوشته

بەیتی کوردی لە خوێندنەوەیەکی بەراوردکارانە لەگەڵ ئەدەبی کلاسیک‌دا

 

بەیتی کوردی لە خوێندنەوەیەکی بەراوردکارانە لەگەڵ ئەدەبی کلاسیک‌دا

به‌شی یه‌که‌م 

لە مێژووی لێکۆڵینەوەکانی بەیتناسی‌دا، هەمووکات شیوازە جوداوازەکانی بەیت و باو و بەگشتی لقە جۆراوجۆرەکانی ئەدەبی فۆلکلۆریی کوردی، هەر کامەیان بە جودا و بە شێوەیەکی لێکدابڕاو تاوتۆی کراون. لاوک بە ژێرکۆمایەک (زیرمجموعە) لە خەرمانی ئەدەبی زارەکی کوردی و حەیران بە ژێرکۆمایەکی تر حسیاب کراوە. ئەوپەڕی پێوەندی نێوان ئەم دوولقە فۆلکلورییە کە بە رەسمی ناسرابێ و باسی لێوەکرابێ، لەوانەیە هاوسنووری و جیرانەتی بەستێنەکانیان بووبێ، تەنانەت ئەوکاتەی بۆنموونە کار لەسەر بەیتەکان کراوە هەرکام لە بەیتەکان، سەربه‌خۆ لەوانی تر شرۆڤەکراون. سەیدەوان باسێکی تایبەتی لەسەر کراوە و خەج و سیامەند باس و خواسی جوداوازی تری بۆ ئامادەکراوە. دەکرێ بڵێین بەگشتی دوو هۆکار بۆ پێک هاتنی ئەم بارودۆخە، کارێگەرێتی تایبەتیان بووە

ادامه نوشته