کورته‌باسێک له‌سه‌ر شێعری سواره
کورته‌باسێک له‌سه‌ر شێعری سواره
جۆراوجۆریی ئه‌زموونه شێعرییه‌کانی سواره له دوو پرۆتۆتایپی جوداوازی شێعریی‌دا کۆ ده‌بێته‌وه؛پرۆتۆتایپی یه‌که‌م: خه‌وه‌به‌ردینه. پرۆتۆتایپی دووه‌م: بانگه‌وازی په‌نجه‌ره
له جه‌مسه‌ری یه‌که‌م‌دا جگه‌له‌وه‌ی کێشی شێعری سواره کێشێکی نیمایی‌یه، من پێم وایه سیمبۆلیسمه‌که‌شی وه‌رگرتن و تواندنه‌وه‌یه‌کی زۆر وه‌ستایانه‌ی سیمبۆلیسمێکی هاوشێوه‌ی سیمبۆلیسمی شێعری نیمایه. له جه‌مسه‌ری دووه‌م‌دا سواره بۆ لای تاقی‌کردنه‌وه‌ی ڕاگواستنی زمانی ئاخافتن بۆناو شێعره. من پێم وایه سواره ئه‌و ئه‌زموونه‌ی به ئیلهام له شێعری فرووغ به‌تاقی کردووه‌ته‌وه. به‌ڵگه‌که‌شم جگه له ڕاوێژی ئاخافتنی ڕۆژانه، که‌ڵک وه‌رگرتن له مۆتیفی "په‌نجه‌ره"یه که یه‌کێک له مۆتیفه به‌ناوبانگه‌کانی شێعری فرووغه.
خێوه‌ت وێبلاگێکی دوو زمانه‌ی کوردی و فارسی یه. ئامانجه سه‌ره‌کییه‌که‌ی توێژینه‌وه‌ی هزر و ئه‌ده‌بی هاوچه‌رخه. ئه‌م خێوه‌ته له هۆبه و هه‌واری سازگاری بیر و ئه‌ندێشه‌ی کوردی‌دا هه‌ڵدراوه.له‌م خێوهتهدا گرینگیی به بابه‌تی پێوه‌ندیدار به ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی و زمانه‌وانی و فه‌لسه‌فه ده‌درێ. خێوه‌ت هێمایێکه بۆ کۆچ کردن؛ کۆچ کردنی به‌رده‌وام له هه‌رێمێکی تێفکرینهوه بۆ هه‌رێمێکی تر.به‌رده‌نگی خێوه‌ت هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ن که له جوغڕافیای هه‌راوی تێفکریندا خۆیان به ههوارچی ده‌زانن نه‌ک به پهیکهرهیێکی چه‌قیو.