ده‌وری هاوسه‌نگ‌که‌ره‌وه‌ی ڕه‌خنه
یادداشت
ده‌وری هاوسه‌نگ‌که‌ره‌وه‌ی ڕه‌خنه‌کاریی شێعر له ئه‌ده‌بی کوردی‌دا

له‌ناو زۆریه‌ک له گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵات‌دا و یه‌ک له وان له‌ناو گه‌لی کورددا، شێعر جگه له ده‌وری ئه‌ده‌بی و هونه‌ری خۆی ده‌وری میدیاشی گێڕاوه. شێعر نه‌ک هه‌ر تابڵۆیه‌ک بووه بۆ نه‌خشاندنی هه‌ستی جوانی‌ناسانه‌ی مرۆڤی کورد، که‌ره‌سته‌یه‌کیش بووه بۆ ڕاپه‌ڕاندنی زۆریه‌ک له ئه‌رک و به‌رپرسایه‌تییه تاکی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی ئه‌و مرۆڤه.
بیرمه‌ندێکی ئێرانی ده‌ڵێ له‌ناو فه‌رهه‌نگی گه‌لان‌دا دوو ده‌سته هێزی نالێک سروشتی فه‌رهه‌نگی گه‌له‌که ده‌ته‌ننه‌وه[1]. بیرمه‌ندی گۆرێن، ئه‌م هێزانه‌ی به "قوای دقت" و "قوای حیرت" ناودێر کردوون.
"قوای دقت" کۆی ئه‌و هێزه فیکرییه مووقه‌ڵێشانه‌ن که به‌شێوه‌یه‌کی وردبینانه هه‌موو دیارده‌یه‌ک تاوتوێ ده‌که‌ن و به بێ پرینگانه‌وه خۆیان له قه‌ره‌ی شه‌ن‌وکه‌و کردنی هه‌رچی بابه‌ته ده‌ده‌ن. به‌پێچه‌وانه "قوای حیرت" کۆی ئه‌و هێزانه‌ن که له جیاتی شی‌کردنه‌وه و وردبینی، مرۆڤ تووشی سه‌رسوڕمان و دۆش‌دامانێکی سه‌رخۆشانه ده‌که‌ن. وه‌ک نموونه ده‌ڵێین فه‌لسه‌فه و ڕیازی له "قوای دقت"ه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن و "عیرفان" و "شێعر"یش له "قوای حیرت"ه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن. ئه‌و خاڵه‌ی جێگای سه‌رنج و تێڕامانه ئه‌وه‌یه هه‌ر کاتێک هاوسه‌نگیی پێکهاتوو له‌ناو فه‌رهه‌نگێکی تایبه‌ت به قازانجی یه‌کێک له‌م کۆ هێزانه تێك‌چوو و لایه‌کیان تووشی ئاوسانێکی شێرپه‌نجه‌یی بوو، ئه‌و فه‌رهه‌نگه سروشتێکی تاک‌ڕه‌هه‌ند به خۆیه‌وه ده‌گرێ و ده‌شێوێ و نه‌خۆش ده‌که‌وێ. به‌پێچه‌وانه، پێوه‌ندیی به‌رده‌وام و دیالێکتیکی له نێوان ئه‌م هێزانه جۆرێک هاوسه‌نگی و له‌نگه‌ر گرتنێکی جێگای متمانه له‌ناو که‌لتووری به‌رباس‌دا ده‌سته‌به‌ر ده‌کا و ئاکامی ئه‌م پێواژۆیه ڕسکانی فه‌رهه‌نگێکی ڕیشه‌داکوتاو و پته‌و و سه‌قامگیره.
هه‌ر وه‌ک گوتمان له ناو فه‌رهه‌نگی کوردی‌دا شێعر وه‌ک شێعریش و وه‌ک دیارده‌یه‌کی واوه‌ی شێعریش ده‌وری گێڕاوه. ته‌نانه‌ت ئه‌و کاته‌ش ته‌نیا وه‌ک شێعر ده‌وری گێڕاوه له‌باری بارستاوه قه‌باره‌یه‌کی زۆر گه‌وره‌تر و به‌ربڵاوتر له ژانره ئه‌ده‌بییه‌کانی تری هه‌بووه. ئه‌م دۆخه باس‌کراوه یه‌کێک له ده‌رکه‌وته‌کانی سه‌رکه‌وتن و ئاوسانی هێزگه‌لی سه‌رسوڕمان و ژێرکه‌وتن و له کزی دانی هێزگه‌لی وردبینی له‌ناو فه‌رهه‌نگی کوردی دایه. به ده‌ربڕێنیکی تر ئه‌م دۆخه یه‌کێک له نیشانه‌کانی نه‌خۆشی فه‌رهه‌نگی یه.
له لایه‌کی‌تره‌وه ساویلکانه‌ترین بۆچوون بۆ چاره‌سه‌ر کردنی ئه‌م دۆخه ئه‌وه‌یه که پێمان وا بێ به ڕاسپاردن یا ڕاگه‌یاندنێکی فه‌رهه‌نگی بۆ پێک هێنانی هاوسه‌نگییه‌ک له نێوان ئه‌م هێزانه ده‌توانین بارستای ئاوساوی شێعر دابه‌زێنین. ئه‌م دۆخه باس‌کراوه ده‌رکه‌وته‌ی پێودانێکی تێکچندراو و چیناوچینه و به پێواژۆیه‌کی به‌روبوودرێژی فه‌رهه‌نگی و کۆمه‌ڵایه‌تی نه‌بێ، ده‌رجی نایێ.
هه‌ڵوێستێکی ژیرانه له دۆخێکی ئه‌وتۆ دا ئه‌وه‌یه ئاوڕێکی به‌وه‌ج‌تر له ڕه‌خنه‌کاریی شێعر بدرێته‌وه. ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی وه‌ک هۆده‌یه‌ک له‌ناو باڵه‌خانه‌ی فه‌رهه‌نگیمان‌دا وایه که په‌نجه‌ره و دووده‌رییه‌کانی ڕووه‌و دوو هه‌رێمی جوداواز ده‌ڕوانێ. ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌یله‌و ده‌قی ئه‌ده‌بی‌یه سروشتی ئه‌ده‌ب وه‌خۆ ده‌کا و چونکه له باسی فیکری و تیۆری که‌ڵک وه‌رده‌گرێ ماکی فیکریش له هه‌ناوی خۆی‌دا په‌روه‌رده ده‌کا. ڕه‌خنه و تیۆریی ئه‌ده‌ب هه‌رێمی پێک‌گه‌یشتن و تێک‌به‌زینی چه‌ندین چاوه‌ی له‌خوڕ و به‌گوڕی فه‌رهه‌نگی به‌شه‌ری‌یه.
شێعری ئاوساو باری له‌شساغیی خۆی وه‌ده‌ست ناهێنێته‌وه مه‌گه‌ر به‌ره‌وڕووی ڕه‌خنه‌بکرێته‌وه. ته‌نانه‌ت ڕه‌خنه‌ی ناڕێکیش هه‌ر به ڕه‌خنه ڕێک ده‌خرێته‌وه.
ڕه‌خنه‌یه‌کی تاک، هه‌ڵگری ده‌نگێکی تاکه به‌ڵام که‌شی ڕه‌خنه په‌ره‌پێده‌ری ده‌نگاوده‌نگی و ڕه‌نگاوڕه‌نگیی تێفکرینه‌کانه. ئه‌و کاته‌ی بواری گۆڤاره‌کان و فه‌زای مه‌جازیی ئینترنێت، خولقێنه‌ری ئه‌م ده‌راو و ده‌ره‌تانه بن، دووره‌دیمه‌نی چه‌شنێک هاوسه‌نگیی فه‌رهه‌نگی له ئاسۆگی ڕوانینمان‌دا خویا ده‌بێ.
[1]ـ سروش، عبدالکریم، اخلاق خدایان، طرح ن‌و، ص‌ص 174-157
خێوه‌ت وێبلاگێکی دوو زمانه‌ی کوردی و فارسی یه. ئامانجه سه‌ره‌کییه‌که‌ی توێژینه‌وه‌ی هزر و ئه‌ده‌بی هاوچه‌رخه. ئه‌م خێوه‌ته له هۆبه و هه‌واری سازگاری بیر و ئه‌ندێشه‌ی کوردی‌دا هه‌ڵدراوه.له‌م خێوهتهدا گرینگیی به بابه‌تی پێوه‌ندیدار به ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی و زمانه‌وانی و فه‌لسه‌فه ده‌درێ. خێوه‌ت هێمایێکه بۆ کۆچ کردن؛ کۆچ کردنی به‌رده‌وام له هه‌رێمێکی تێفکرینهوه بۆ هه‌رێمێکی تر.به‌رده‌نگی خێوه‌ت هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ن که له جوغڕافیای هه‌راوی تێفکریندا خۆیان به ههوارچی ده‌زانن نه‌ک به پهیکهرهیێکی چه‌قیو.